چەکدارانی داعش لەسەر جادەی نێوان خانەقین و جەلەولا سێ کەسیان کوشت

  2020-10-21  | 
خانەقین
چەکدارانی داعش لەسەر جادەی نێوان خانەقین و جەلەولا سێ کەسیان کوشت
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ژمارەیەک چەکداری داعش لە نزیک پردی حەلوانی نێوان قەزای خانەقین و ناحیەی جەلەولا، بازگەیەکی وەهمیان دانا و ژمارەیەک هاوڵاتیان کوشت و ڕفاند .

سەرچاوەیەکی ئەمنی بەرپرس لە جەلەولا، بە تۆڕی هەواڵی ژیانی راگەیاند، ئەمشەو ژمارەیەک چەکداری داعش بە جلی سەربازیەوە بازگەیەکی وەهمیان لە نزیک پردی حەلوان داناوە، 6 کەسیان ڕفاندووە، کە 3 ژن و 3 پیاو بوون، دواتر 3 ژنەکەیان ئازاد کردووە و 3 پیاوەکەیان کوشتووە ."

بەپێی وتەی سەرچاوەکە، چەکدارەکانی داعش هەر لەو ناوچەیە تەقەیان لە 2 کەسی تریش کردووە و برینداریان کردووە .

سەرچاوەکە، وتیشی" زانیاریمان پـێگەیشتووە، گوایە چەند کەسێکی تریشیان کوشتبێت، بەڵام هێشتا لەمە دڵنیا نەبووینەتەوە."



ڕیکلام