پۆلیسی کەرکوک گروپێکی تیرۆریستی دەستگیرکرد

  2020-10-22  | 
 سۆران عەبدولکەریم
پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند گروپێکی تیرۆرستیان دەستگیرکردوە کە دەستیان لە کردەوە توندوتیژییەکاندا هەبووە و بەنهێنی کاریان بۆ داعش کردوە.

عامر نوری لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی کەرکوک بە(تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ووت هێزێکی ڕاسپێردراو لەلایەن فەرماندەی پۆلیسی کەرکوکەوە لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و ئەمنی سەربازی توانیان تۆڕێکی تیرۆریستی کە پێکهاتوون لە پێنج کەس دەستگیر بکەن کە ئەندامی چالاکی داعش بوون و لە ویلایەتی دیجلە کاریان دەکرد.

وتیشی کاری یەکێک لەو تیرۆریستانە گواستنەوە و بارکردنی کەرەستەی سەربازی وخواردن وئامێرە ئەلیکتڕۆنیەکان بووە.

هەروەها یەکێکی تریان زانیاری لەبارەی جوڵەی هێزە عێراقیەکان بەداعش دەدا وسەرجەمیان ڕادەستی هەواڵگری وڕوبەڕوبونەوەی تاوانی کەرکوک کران.



ڕیکلام