کازمی و جۆنسۆن ڕێککەوتن لەسەر هاریکاری زیاتری نێوان بەغدا و لەندەن

  2020-10-22  | 
دیداری نێوان مستەفا کازمی و بۆریس جۆنسۆن لە لەندەن
فۆتۆ: نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مستەفا کازمی لە دوا وێستگەی سەردانەکەی بۆ وڵاتانی ئەوروپا، گەیشتە بەریتانیا و لەگەڵ بۆریس جۆنسۆن هاوتا بەریتانییەکەی لە لەندەن کۆبۆوە و هەردوولا جەختیانکردەوە کە هاریکاری ستراتیژی لە نێوان هەردوو وڵات لە سەرجەم بوارەکاندا.

لە بەیاننامەیەکدا نوسینگەی کازمی بڵاویکردەوە، هەردوولا گفتوگۆیان کردووە لەسەر ئەو بابەتانەی کە جێگەی بایەخی هەردوو وڵات بووە، دواتر تاوتویی سەرجەم پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە کراوە.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا کازمی و جۆنسۆن گفتوگۆیان کردووە، سەبارەت بە پەیوەندییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات، بەشێوەیەک کە خزمەت بە ئاشتی و ئارامی ناوخۆیی و هەرێمایەتی.

هەر لەبەیاننامەکەی نوسینگەی کازمی ئاماژە بەوەشکراوە، هەدوولا ڕێککەوتوون لە هاوکاری زیاتر لە نێوان بەغدا و لەندەن، بە تایبەت لە بواری تیرۆر و ئابوری و سیاسی لە کاتێکدا عێراق بەهۆی نزمبوونەوەی نرخی نەوت و کاریگەرییەکانی کۆرۆنا، ڕوبەڕووی کێشە و لەمپەری  ئابوری بووەتەوە.

ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵای وڵاتەکەی گەیشتە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، لەچوارچێوەی  گەشتەکەیدا بۆ وڵاتانی ئەوروپا سەردانی ئەڵمانیا بەریتانیشی کرد.



ڕیکلام