بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان شاندیکی ئیسرائیل لە سودانە

  2020-10-22  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ڕادیۆی ئیسرائیل ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، دوێنی شاندێکی ئیسرائیل سەردانی سودانی کردووە، بە مەبەستی گفتوگۆکردن سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان.

هەرچەندە ڕادیۆی ئیسرائیل هیچ زانیارییەکی دیکەی نەدرکاندووە دەربارەی سەردانی وەفدەکە، بەڵام ئەگەری بەهێز هەیە بەم نزیکانە بە پشیتوانی ئەمریکا سودان و ئیسرائیل ڕێککەوتنی ئاشتی ئیمزا بکەن.

دوای ئاشکرابوونی ئەو زانیاریانە سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، ئەمڕۆ شاندیکی ئیسرائیل سەردانی سودانی کردووە.

 لە لایەکی دیکەوە ڕۆژنامەی "یەدیعۆت ئەحرانۆت"ی ئیسرائیلی باس لە گفتوگۆ هاوبەشەکانی نێوان ئیسرائیل و سودان لە خەرتووم و ڕایگەیاندووە، حکومەتی کاربەڕێکەری سودان ڕازی بووە لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل و لەو بارەیەشەوە بڕیاری یەکلاکەرەوە دراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە لەم هەفتەیەدا ئیلی کۆهین وەزیری دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندبوو، ڕێککەوتنی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و سودان زۆر نزیکە.

دوێنێش مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هیوای خواست بەپەلە سودان دان بنێت بە ئیسرائیلدا، بە تایبەت دوای ئەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرەیکە لە ئیمارات و بەحرەین لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بۆیەوە.

ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووش بۆ زیاتر هاندانی سودان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، واشنتۆن ئامادەیە ناوی سودان بسڕێتەوە لە لیستی ئەمریکا بۆ ئەو وڵاتانەی کە پیشتیوانی لە تیرۆر دەکەن، بە تایبەت دوای ئەوەی خەرتوم ڕازی بوو بە بژاردنەوەی بڕی ٣٣٥ ملیۆن دۆلار بۆ قوربانیانی ئەو تاوانانەی تیرۆر و خێزانەکانیان، کە سودانی تیا تاوانبار کرابوو بە ئەنجامدانی .

 



ڕیکلام