میتی تورکیا ئەنجامدەری هێرشەکەی قەیسەری لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکرد

  2020-10-23  | 
هەولێر
میتی تورکیا ئەنجامدەری هێرشەکەی قەیسەری لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکرد
فۆتۆ: میدیای تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت)، ئەنجامدەری هێرشەکەی قەیسەری لە ساڵی ٢٠١٦، لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکرد و رەوانەی تورکیای کردەوە.

ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵۆ بڵاویکردووەتەوە، تەکینەر کە ناوە نهێنییەکەی (فەرهات بۆتا) یە و یەکێکە لە ئەنجامدەرانی هێرشەکەی ساڵی ٢٠١٦ی پەکەکە، کە بە بۆمب کرایە سەر ئەو پاسەی سەربازانی تورکیای هەڵگرتبوو کە مۆڵەتی چوون بۆ بازاڕیان وەرگرتبوو، لە ئۆپەراسیۆنێکی میتدا کە بە هاوکاری ئاسایشی هەرێم بەڕێوەچووە، دەستگیرکراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، فەرهات تەکینەر کە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرابوو، دوای دەستگیرکردنی گوازراوەتەوە بۆ تورکیا.

لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٦دا، لە قەیسەری بە بۆمب هێرش کرایە سەر پاسێک کە سەربازانی تورکیای هەڵگرتبوو، لەو هێرشەدا ١٥ سەرباز کوژران و ٥٤ی دیکەش برینداربوون.



ڕیکلام