پۆلیسی ڕانیە: پێشمەرگەیەک بە فیشەک گیانی لەدەستدا

  2020-10-23  | 
 راژان ستار
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دەڤەری ڕاپەڕێن ڕایگەیاند، هاوڵاتییەک کە پێشەی پێشمەرگە بەهۆی فیشەکەوە گیانی لەدەستداوە.

شۆڕش ئیسماعیل وتەبیژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، کاتژمێر ٥:٤٠ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی کەسێک بە ناوی (م ح) تەمەن ٤٥ ساڵ لە ڕەگەزی نێر دانیشتوی چوار قوڕنە گەیەندراوەکە پزیشکی دادی ڕانییە.

وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەشکرد، دەرکەوتووە تەرمی ئەو کەس شوێنەواری فیشەک بە جەستەیەوە و لە ئێستاشدا دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە و دوای پشکین و ڕێکارە یاساییەکان تەرمی ئەو کەسە ڕادەستی کەسوکارەکەی کراوەتەوە.



ڕیکلام