موچەی ئەو بەرپرسانە رادەگیرێت كە سامانەكانیان ئاشكرا نەكردووە

  2020-10-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دەستەی دەستپاكیی عێراق رایگەیاند، داوای راگرتنی موچەی ئەو بەرپرسانەی سامانەكانیان ئاشكرا نەكردووە ئاراستەی لایەنی جێبەجێكار كردووە وەزیریچكی كوردی شلە نێویاندایە.


رۆژنامەی سەباحی عێراق رایگەیاند، لەسەر داوای دەستەی دەستپاكی موچەی ئەو وەزیر و پەرلەمانتار و بەرپرسە ئەمنییانە خەرج ناكرێت، كە سامانیان ئاشكرا نەكردووە.

بە گوێرەی راپۆرتی رۆژنامەكە كە لە زاری موعتەز عەباسی، بەڕێوەبەری خۆپارێزی دەستەی دەستپاكی عێراق گواستویەتیەوە، هەرسێ سەرۆكایەتییەكە و هەموو وەزیرەكان جگە لە وەزیرانی دارایی و پەیوەندییەكانیان سامانیان ئاشكرا كردووە. ئەوە جگە لەوەی رێژەی 94٪ـی ئەندامانی پەرلەمان پابەند بوون بە ئاشكراكردنی سامانەكانیان.

ناوبراو روونیشیكردەوە: لیستی ناوی ئەندامانی پەرلەمان و بەرپرسانی دیكە و وەزیرەكانمان ناردووە بۆ لایەنی پەیوەندیدار، تاكو موچەكانیان رابگیرێت تا ئەو كاتەی زانیارییەكان بە دەستەی دەستپاكی دەدەن، ئەگەر بەردەوامیش بن لەسەر شاردنەوەی سامانەكانیان ئەو كاتە رێكاری توندتریان لەدژ دەگیرێتەبەر. 


ڕیکلام