پۆلیسی هەولێر دوو كەسی بەهۆی تەقەكردنەكانی شەوی رابردوو دەستگیركرد

  2020-10-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، توانیویانە بە كەمتر لە ۱۰ كاتژمێر دوو تۆمەتباری سەرەكی واتە تەقەكەرەكانی شەوی ڕابردوو دەستگیر بكەن كە تەقەیان لەیەكتری كردبوو.


پۆلیس ئەوەشی راگەیاندووە ئەو دوو كەسەی دەستگیركراون، بەناوەكانی (ج. ا. ر) و (خ. ك. م.) بوون و لە شەقامی ١٠٠ مەتری بەشەڕهاتوون و تەقەیان كردوە لەئاكامدا یەكتریان زامداركردووە، دەست بەسەر ۲ ئۆتۆمبێل لە جۆری (BMW) داگیرا وە. 

بە گوێرەی راگەیەندراوی پۆلیس هەڵمەتەكەیان بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەكە بووە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ ڕێكخراوە و ڕاگیراون بە پێی ماددە (٤١٣) لە یاسای سزادان.


ڕیکلام