ماوەی سێ رۆژە شڤان بەرۆشكی چارەنوسی نادیارە

  2020-10-24  | 
 مازن شنگالی
شڤان بەرۆشكی، ماۆستای ئاینی لە شاری دهۆك ماوەی سێ رۆژە دەستگیركراوە و تا ئێستا چارەنوسی بە نادیاری ماوەتەوە و كەسوكارەكەشی داوای دیاریكردنی چارەنوسی دەكەن.


میهڤان سەعید، برای مامۆستا شڤان بەرۆشكی، بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند: لەو كاتەوەی براكەمیان فڕاندووە تا ئێستا هیچ هەواڵێكمان لێی نیە و نازانین لە كوێ زیندانی كراوە. 

ناوبراو باسی لە شێوازی دەستگیركردنەكەی كرد و دەڵێت ئەوەی كراوە دەستگیركردن نیە بەڵكو فڕاندنە، ئەم شێوازە شێوازێكی ناشیرینە نابێت بەو شێوەیە خەڵكی دەستگیربكرێن. 

بنەماَەی ئەو مامۆستا ئاینیە ئەوەشیان راگەیاند كە لە سبەینێوە دەست دەكەن بە بەدواداچونەكانیان بۆ دیاری كردنی چارەنوسی ئەو مامۆستا ئاینیە كە رۆژی پێنج شەممە لەلایەن هێزێكی ئەمنیەوە دەستگیركرا.   


ڕیکلام