ئەمڕۆ لە سلێمانی حەوت توشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

  2020-10-24  | 
سلێمانی
ئەمڕۆ لە سلێمانی حەوت توشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
تەندروستی سلێمانی ئاماری ئەمڕۆی تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، حەوت تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە .

یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی١٠ی٢٠٢٠، ٢٩ تووشبووی کۆرۆنا داخلی نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە سلێمانی کراون و حەوت کەسی دیکەش بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

روونیشیکردووەتەوە، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسو دوو توشبوو، نەخۆشخانەی شەهین هێمن سێ توشبوو و لە نەخۆشخانەی شەهید تاهیر والی بەگ دوو توشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەشی خستەڕوو، تاوەکو ئێستا هەزار و ١٤٠ چاکبووی کۆرۆنا لە سلێمانی، پلازمای خوێنیان بەخشیوە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی راشیگەیاندووە، تەنها ڕێگە و باشترین ڕێگە بۆ روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا کە هەموو جیهان لەسەری کۆکن و تا ئێستا باشترین ئەنجامی هەبووە، بەستنی ماسک و بەکارهێنانی هۆکارەکانی خۆپارێزی و جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکانە.

بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تاوەکو ئەمڕۆ، ٦٨ هەزار و ٤٤ کەس لە هەرێم تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش دوو هەزار و ٢٨٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٩ هەزار و ٦٦١ تووشبووش چاکبوونەتەوە و پەتاکەیان تێپەڕاندووە .



ڕیکلام