وەزیری تەندروستی عێراق شێوازی دابەشكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا رووندەكاتەوە

  2020-10-25  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند، هەر كات ڤاكسینی كۆرۆنا گەیشتە وڵاتەكە لە كەسانی بەتەمەن و هێزە ئەمنیەكان و تیمە تەندروستیەكانەوە دەست بە دابەشكردنی دەكەن.


حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق، بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، بە مەبەستی بەدەستهێنانی  ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ وڵاتەكە، لەگەڵ هەریەك لە روسیا و چین و بەریتانیادا لێكتێگەیشتنیان ئەنجامداوە. 

ناوبراو روونیكردەوە : لە قۆناغی یەكەمی گەیشتن و دابەشكردنیدا، ڤاكسینی كۆرۆنا دەدرێت بەو كەسانەی تەمەنیان لە سەرو 50 ساڵە لەگەڵ هێزەكانی ئاسایش و كارمەندانی تەندروستی دواتریش ئەو كەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە.

ئەوەش لە كاتێكدایە پێشتر بۆ سەرجەم نەخۆشیە گواستراوەكانی دیكە حكومەتی عێراقی خۆی ئەركی دابەشكردنی ڤاكسینی گرتووەتە ئەستۆ بە بێ بەرامبەر. 

لە ئێستادا ژمارەیەكی زۆر ڤاكسین كاری لەسەر دەكرێت كە پێشتر ئەوە راگەیەندرابوو كە پێش ساڵی نوێ  ڤاكسین دەكەوێتە بەردەست، هەرچەندە پێشتریش هەریەكە لە رووسیا و چین بەرهەمهێنانی ڤاكسینیان راگەیاندووە بەڵام تا ئێستا لە ئاستی جیهاندا دانی پێدانەنراوە. 


ڕیکلام