ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی تشرینی یەکەم پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و یەکێک لە بڕگەکانی بەرنامەی کاری دانیشتنەکە تایبەت دەبێت بە پرساندی سەرۆکی حکومەت و جیگرەکەی و وەزیری دارایی هەرێن
بەگوێرەی ئەو ڕاگەیەندراوەی کە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، لە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەم هەفتەی پەرلەمان کە ڕۆژی سێشەممە بەڕێوە دەچێت، بڕگەیەکی تایبەت کراوە بە گفتوگۆکردن لەسەر پرساندن و وەڵامەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دارایی ئابوری.
گفتوگۆکەش بەگوێرەی مادەکانی ٧٠ و ٧١ و ٧٢ پەیڕەوی ناوخۆیی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەچێت.