بەم نزیکانە سیستمی پێشکەوتووی دژە ئاسمانی دەگاتە عێراق

  2020-10-26  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
فەرماندەیی هێزی بەرگری ئاسمانی عێراق ڕایگەیاند، بەم نزیکانە سیستمی موشەکی پێشکەتووی دژە ئاسمانی دەگاتەعێراق.

فەرماندەیی هێزی ئاسمانی عێراق لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە، لە ئێستادا کۆنترۆڵی تەواوی ئاسمانی عێراقیان بەدەستەوەیە لەسەرانسەری وڵاتەکەدا و سەرجەم ئەو فڕۆکانەی کە دێن و دەردەچن ئاشکرایە لایان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دڵنیایی دەدەن لە پاراستنی دامەزراوە گرنگ و ستراتیژییەکان و دامەزراوە و شوێنە پیرۆزە ئاینییەکان، بەم نزیکانەش سیستمی موشەی پێشکەوتوو دەگاتە عێراق.

لە دوای ڕوخانی ڕژێمی عێراقەوە لە ساڵی ٢٠٠٣ و پێشتر بەهۆی هیرشی هاوپەیمانانەوە بۆسەر هێزی ئاسمانی عێراقی و سیستمەکانی بەرگری، هێزی موشەکی و بەرگری ئاسمانی عێراق بە تەواوی پەکیکەوتوو توانای پاراستنی ئاسمانی وڵاتەکەی نەبوو.



ڕیکلام