بەڕێوەبەرایەتیەكانی پەروەردە لە سلێمانی داوای كۆتایی هاتنی بایكۆت دەكەن

  2020-10-27  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پەروەردەكانی سلێمانی داوا دەكەن لەمڕۆوە مامۆستایان بایكۆتی خوێندن كۆتایی پێبهێنن و دەست بە دەوام بكەنەوە.

بە ئامادەبوونی سەرجەم بەڕێَوەبەری پەروەردەكانی پارێزگای سلێمانی كۆبوونەوەیەك ئەنجامدرا و دوای كۆبوونەوەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا راگەیەندراوێك خوێندرایەوە و تیایدا رایانگەیاند: وەزارەتی پەروەردە بۆ چارەسەری كێشە و گرفتەكان بەردەوام لە هەوڵدایە. 

ئەوەشیان راگەیاند: درێژەدان بە بایكۆتی خوێندن پرَۆسەی خوێندن دەخاتە مەترسیەوە، پشتیوانی خۆشمان بۆ داوا رەواكانی مامۆستایان دەخەینەڕوو بەتایبەت پرسی موچە. 

ئەوان داواشیان لە بەڕێوەبەر و مامۆستایان و یاریدەدەرانی پەروەردە كرد كۆتایی بە بایكۆت بهێنن و لەمڕۆوە دەرگای هۆڵەكانی خوێندن بكەنەوە، بە جێبەجێكردنی رێكارە خۆپارێزیەكان دەوام بكەن و ئەوەشی لە توانای وەزارەتدا هەبوو بێت پاككرەوە و ماسك و دەستكێش و ئامێری پشكینیش بۆ قوتابخانەكان دابینكراوە. 
   


ڕیکلام