تەرمی مامۆستایەكی زانكۆ دوای 10 رۆژ لە دیار نەمانی دۆزرایەوە

  2020-10-27  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای 10 ڕۆژ لە ڕفاندنی، مامۆستایەكی پێشووی زانكۆی گەرمیان بە خنكێنراوی لەناوچەی دۆمیزی كەركوك دۆزرایەوە.


لە رۆژی 7ی ئەم مانگە لە ناوچەی سەوزبڵاخ لە سنوری خانەقین مامۆستایەكی زانكۆ كە خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانە لە ناو ئۆتۆمبێلەكەی خۆی دەرفێندرێت و دوای 10 رۆژ تەرمەكەی لە سنوری كەركوك دەدۆزرێتەوە.

پەیانێری ژیان رایگەیاند: لە رۆژی 17ی ئەم مانگە پۆلیسی دۆمیز تەرمێكیان لە نێو سێ بەتانیدا دۆزیوەتەوە و لەسەر تەرمەكەشی پارەیەك كاغەز دۆزراوەتەوە كە لەسەری نوسراوە"ئەمە چارەنوسی هەموو كوردێكی خائینە". 

ئەو مامۆستایەی زانكۆ ماوەی نزیكەی شەش مانگە گرێبەستەكەی لەگەڵ زانكۆكە تەواو بووە، ناوی موراد باقی ناسراو بە سەفا كەڵهوڕی ناسراوە و ماوەی كەمتر لە ساڵێك لە زانكۆكە وانەبێژبووە.

پەیامنێری ژیان ئەوەشی روونكردەوە هیچ شوێنەوارێكی فیشەك بە تەرمی ئەو مامۆستایەوە نیە بەڵام ئاماژە، لێكۆڵینەوەی پۆلیس لەو بارەیەوە بەردەوامە و پەڕاوەكانی لێكۆڵینەوەش دانەخراوە و پۆلیس ئەوەشی راگەیاندووە كە خێزانەكەی دەتوانن تەرمەكەی لە نەخۆشخانەی ئازادی بەرنەوە. 


ڕیکلام