وەزارەتی دارایی: یاسای خانەنشینی پلە باڵاکانمان هەڵوەشاندەوە

  2020-10-27  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند یاسای خانەنشینی خاوەن وەزیفە باڵاکانی هەرێمی ساڵی 2004 ی هەڵوەشاندۆتەوە و موچەی خانەنشینی کەسانی پلە باڵا بەپێی یاسای چاکسازی رێکخراوتەوە.

وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت" لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی پڕۆژە یاسای چاكسازی، بە دیاریكراوی لە ماددەی 16 و بڕگەی دووەم كە تایبەتمەندە بە خانەنشینی نزیکەی 350 ملیۆن دینارمان گەڕاندەوە بۆ خەزێنەی حکومەت.

ئاشکراشیکردوە، بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەستان بە هەمواركردنەوەی لیستی موچەی پلەی شارەزاكان و دوای هەمواركردنەوەیان، توانرا جیاوازی موچەیان بۆ یەك مانگ نزیكەی (350) ملیۆن دینار بگەڕێندرێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت.

ئاماژەی بەوەشکردوە لە ماددەی 16 و بڕگەی دووەمی یاسایی چاكسازی باس لەوە دەكرێت كە كاربە هیچ دەقێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك لەگەڵ حكومەكانی ئەم یاسایەدا ناكرێت و بۆیە بەپێی یاسای چاکسازی یاسای خانەنشینی پلە باڵاکانی ساڵی 2004 یان هەڵوەشاندۆتەوە و بەپێی یاسای چاکسازی موچەکانیان رێکخراوەتەوە.


ڕیکلام