تەندروستی عێراق: ئەمڕۆ زیاتر لە 4500 کەس توشی کۆرۆنا بوون

  2020-10-27  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ئەمڕۆی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 4510 کەس توشی ڤایرۆسەکەبوون.

بەپێی ئامارەکە 3488 کەسیش چاکبونەتەوە و 53 کەسی دیکەش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.

تەندروستی عێراق ئاشکراشیکردوە لە ئێستادا زیاتر لە 60 هەزار کەس لە ژێر چارەسەردان و لەو ژمارەیەش 398 کەسیان باری تەندروستیان ناجێگیرە.

بەپێی ئامارە تۆمارکراوەکان لە سەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکەوە هەتا ئێستا نزیکەی 460 هەزار کەس توشی ڤایرۆسەکەبوون و 10724 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.


ڕیکلام