دوران كاڵكان: پارتی دەیەوێت بە ڕێكەوتنی لەگەڵ عێراق شنگال بگرێتەوە

  2020-10-27  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوران كاڵكان رایگەیاند رێكەوتنی شەنگال بە ئاگاداری ئەمریكا و گوشاری توركیا لە نێوان هەرێم و بەغدا ئەنجامدراوە و باس لەوەش دەكات پارتی دەیەێت بەو رێكەوتنە دەست بەسەر شنگالدا بگرێتەوە.


دوران كاڵكان، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی پەكەكە، لە بەرنامەیەكی تەفەزیۆنی (مەدیا هەبەر) باسی لە دۆخی شنگال  و رێكەوتنی نێوان عێراق و هەرێمی كوردستان كرد و رایگەیاند ئەو هێزانەی كە لەبەرامبەر هێرشی داعشدا هەڵهاتن دەیانەوێت سەرلەنوێ دەست بەسەر شەنگالدا بگرنەوە، واتا پارتی دیموكراتی كوردستان دەیەوێت دەست بەسەر شەنگالدا بگرێتەوە، ئەو ڕێككەوتنەش جگە لەوە هیچ مانایەكی دیكەی نییە. 

ئەو پێیوایە ئەو رێكەوتنە بە عێراق و هەرێمی كوردستان ئەنجامدراوە و ئەمریكا ویستویەتی و توركیاش سەپاندوویەتی بەسەریاندا و دەشڵێت: ئەوەی بە ناوی پەكەكەوە دەیكەنە ئامانج، كوردایەتیی ئازادە، شەنگالی خۆبەڕێوەبەریی دیموكراتییە، ئێمە لەوە تێدەگەین توركیا داوای ئەوەیكردووە.

كاڵكان دەشڵێت پارتی هەڵەیەكی مێژوویی كرد، تاوانی كرد، دەبێت ڕەخنەی خۆی بكات و داوای لێبوردن بكات، ئەگەر هەڵەی كردبێت دەبێت هەڵەكە ڕاست بكاتەوە و بڵێت پشتگیریی لە ژیانی دیموكراتی و خۆبەڕێوەبەر و ئازادیی دەكەم و بەو شێوەیە خۆی بسەلمێنێتەوە، بەڵام دێت هەڵە و تاوانەكانی پێشتر دووبارە دەكاتەوە. 

ئەو سەركردەیەی پەكەكە وتیشی: ئەوەی پارتی دەیكات ڕاست نییە، دەوڵەتی توركیا و پارتی لە پشتی هێرشكردنە سەر شەنگالن، ئەمریكاش خواستی عێراق ناچاری ئەو كارە بكات، بەڕێوەبەریی بەغدا هیچ كات و بە تایبەتی لە دژایەتییكردنی كورددا نەچووبوونە سەر هێڵی دەوڵەتی توركیا و پارتی، ئەوە زۆر زۆر گرنگە، ئەگەر بەو شێوەیە بێت ئەوە هەڵەی مێژوویی دەكات. 


ڕیکلام