بەهۆی هێرشەکەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر گوندەکانی دارا و مێرخاس، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دوژمنانی ئاشتی و پێکەوەژیان هەرگیز ناتوانن گۆڕانكاری له دیمۆگرافیای ناوچه کوردستانیە كێشه‌له‌سه‌ره‌كان دروستبکەن.
لە پەیامەکەدا هاتووە، تیرۆریستان وتاریكپه‌رستانی دژ به مرۆڤایه‌تی، لەکردەیەکی تیرۆریستی‌دا، دڕندانە هێرشیانكرده‌سه‌ر گونده‌كانی دارا و مێرخاس له قه‌زای خانه‌قین و له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی سڤیلی كاكه‌یی شه‌هید وبریندار بوون.
رێواز فایەق راشیگەیاندووە، لەکاتێکدا کە ئه‌م تاوانه قێزه‌ونه مه‌حكوم وشه‌رمه‌زارده‌كه‌ین، بەم بۆنە خەمهێنەرەوە پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده‌كان ده‌كه‌ین و هاوبه‌شی خه‌م و ئازاری قووڵیانین، هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین .
سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان جەختی لەوەشکردووەتەوە، ئە‌نجامدانی ئه‌م جۆره تاوانكاری و تۆقاندنەش کە خەڵکی سیڤیلی تیا دەکرێتە ئامانج، جگە لەوەی ورە و ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان به‌هێزتر ده‌كات، دەیسەلمێنێت کە دوژمنانی ئاشتی و پێکەوەژیان تەنها کردەی ترسنۆکانەیان لەدەست دێت و هه‌رگیز ناتوانن به‌م كرده‌وانه‌یان گۆڕانكاریی هەمیشەیی له دیمۆگرافیای ناوچه كوردستانیه كێشه له‌سه‌ره‌كان بكه‌ن.
شەوی رابردوو ژمارەیەک چەکداری نەناسراو هێڕشیانکردەسەر گوندەکانی دارا و مێرخاس له قه‌زای خانه‌قین و لە ئاکامدا حەوت هاوڵاتی کاکەیی شەهید بوون و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.