دهۆک.. لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

  2020-10-28  | 
دهۆک
لە ڕووداوێکی ھاتووچۆدا لە دهۆک کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون
فۆتۆ: هاتووچۆی دهۆک
 مێهڤان مەجید
لە رووداوێکی هاتووچۆدا، لە سەر رێگای سەرەکیی قەزای سێمێل و کومەڵگەی سێجێ لە پارێزگای دهۆک، کەسێک گیانی لەدەستدا و سێی دیکەش برینداربوون.

ئازاد تەھا بەرپرسی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ھاتووچۆی دھۆک بە تۆڕی هەواڵی ژیان-ی ڕاگەیاند، ئەمشەو لەسەر رێگای سەرەکیی قەزای سێمێل و گوندی سێجێ ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری لێکدان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویداوە و لەئاکامدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆتۆمبێلەکان لە جۆری بارھەڵگر رەنگی سوور و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت پیک ئاپ رەنگی سپی بوون کە لە ئەنجامی ڕووداوەکە زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە.



ڕیکلام