بكوژی بكوژێك لە كەركوك دەستگیركرا

  2020-10-30  | 
 سۆران عەبدولکەریم
تیمەكانی بنكەی پۆلیسی دۆمیز لەكەركوك لەهەڵمەتێكدا پاش ڕووداوێكی كوشتن بكوژێك لەگەڕەكی حەی نیدای شارەكە دەستگیر دەكەن، كە بكوژێكی كوشتبوو.

عامر نوری، وتەبێژی پۆلیسی كەركوك بە(تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ووت: كەسێكی بەڕەگەز سوری تەقەی  لەهاوژینەكەی كردووە كەماوەیەكە لەیەكتر جیابونەتەوە، خوشكێكی ژنەكەشی كە تەمەنی 16 ساڵان بووە بەر چەقۆ داوە، هۆكارەكەشی ئەوە بووە كە پیاوەكە بەردەوام داوای گەڕانەوەی ژنەكەی كردووە بۆلای. 

دوای كوشتنی ئەو ژنە لەلایەن هاوسەرلاەكەیەوە كوڕە مامێكی ژنە كوژراوەكە هێرشی كردووەتە سەر پیاوە بكوژەكە و بەچەقۆ دەیكوژێت، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەكە كوڕە مامی ژنەكە كە چەكێكی جۆری دەمانچەی توركی وحەڕبەیەكی پێ بووە لەڕوداوەكە بەكاری هێناون دەستگیردەكرێت. 





ڕیکلام