ژمارەی گیان لەدەستدراوان و بریندارانی بومەلەرزەكەی توركیا جارێكی دیكە بەرزبوویەوە

  2020-10-31  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەكەی توركیا بەرزبوویەوە و تا ئێستا گیان لەدەستدانی 24 كەس راگەیەندراوە لەگەڵ برینداربوونی زیاتر لە 800 كەس ئێستا كاركردن لە بەشێك لە بینا رووخاوەكانیشدا بەردەوامە.


لەناوەندی دەریای ئیجە لە ئیزمیر سێفەریسار بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.6 پلەی رێختەر ڕوویدا كە لە هەرێمی مەڕمەڕە هەست بە بومەلەرزەكە كراوە، لە ئەنجامدا چەند خانوویەك ڕووخاون، چەندین بینا زیانیان بەركەوتووە. 

زۆرترین زیانی بومەلەرزەكە لەقەزای بایراكلی بووە كە نزیكەی 20 بینا ڕووخاون، بەپێی بەیاننامەیەكی ناوەندی فریاكەوتنی توركیا (ئافاد) كۆی گشتی 24 كەس گیانیان لەدەستداوە كە لەنێویاندا 1 یان خنكاوە. 

ئافاد پێوانی بومەلەرزەكەی بە 6.6 پلە راگەیاند بەڵام لە ناوەندە ئەمریكیەكان بە حەوت پلە تۆماركراوە، بە گوێرەی میدیاكانی توركیا تا ئێستا كاركردن بۆ رزگاركردن لە 11 بینای ڕووخاو و زیانلێكەوتوو تەواو بووە، هاوكات لە 9 بینادا هەوڵەكانی گەڕان و ڕزگاركردن بەردەوامە.

دوای بومەلەرزەكە، بە گشتی 389 بومەلەرزەی پاش بوومەلەرزە ڕوویدا، كە گەورەترینیان 5.1 پلە بوو، كە 33 یان لە سەروی 4 پلەوە بوون، ئافاد رایگەیاند تا ئێستا 24 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە، ژمارەی بریندارانیش بەگشتی 804 كەسن كە لە ئیزمیر 743 ، لە مانیسا 5، لە باڵیكئەسیر 2 و لە ئایدن52 كەس بریندار بوون.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی سەرۆكایەتی پەیوەندییەكان، لە كاتژمێر 3:00ی بەیانی 836 ئۆتۆمبێل و 20 سەگی گەڕان بە گشتی 6049 كەس لە كارمەندانی گەڕان و ڕزگاركردن و تەندروستی و پاڵپشتیی دەروونیی كۆمەڵایەتی و مرۆیی لە ئیزمیر دەستیان بە كار كردووە3 هەزار و 66 چادر ، 34 وێستگەی بنكەی گەرۆك ، 26 هەزار 130 بەتانی ، 10 هەزارو 560 قەروێڵە ، 6 هەزار سەرین دانراوە، 5 ئۆتۆمبێلی خواردن ، 2 ئۆتۆمبێلی خزمەتگوزاری كۆمەڵایەتی گەرۆك و 164 هەزار 938 ماددە ( خواردن و خواردنەوە ) گەیەندرانە ناوچەی بومەلەرزەكە .

هەروەها، 3 تیمی هەماهەنگی گەرۆك، 7 فڕۆكەی بارهەڵگری سەربازی، 1 فڕۆكەی بێ فرۆكەوانی (UAV) و 11 بەلەمی پاسەوانی كەناراو، 6 هەلیكۆپتەر، 1 تیمی ژێرئاو، 292 كەسی پۆلیس ڕەوانەی هەرێمەكە كراون. 

زۆرینەی ئیزمیرەكان كە ترس و تۆقینێكی گەورەیان هەبوو، نەیانتوانی شەو بچنە ناو ماڵەكانیانەوە جگە لەو كەسانەی ماڵیان وێران بووە و زیانیان پێگەیشتووە، هاوڵاتیان كە بەهۆی ئەوەی چەند ساتێكی ترسیان بە خۆوە بینیبوو، شەویان لە ناو چادردا بەسەر برد لەگەڵ خێزانەكانیان، نەیانتوانی بچنە ناو بیناكان.


ڕیکلام