عێراق ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ پێشکەشکردنی کۆمەک بە تورکیا

  2020-10-31  | 
دۆسیە:  تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمرۆ ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی، بۆ پێشکەشکردنی کۆمەک و هاوکاریی بۆ تورکیا دوای بومەلەرزەکەی ئەو وڵاتە.

لە بەیاننامەیەکدا سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی گەل و حکومەتی تورکیا کردووە، سەبارەت بەو بومەلەرزەیەی ڕۆژی هەینی  کە ویلایەتەی ئیزمیری تورکیای هەژاند،

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ هاوکاری مرۆیی و پێشکەشکردنی کۆمەک لەم دۆخە قورسەدا، بۆ هەر بوارێک  کە حکومەتی تورکیا و دانیشتوانی شاری ئیزمیر پێویستی پێی بێت.

 

لەناوەندی دەریای ئیجە لە ئیزمیر سێفەریسار بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.6 پلەی رێختەر ڕوویدا كە لە هەرێمی مەڕمەڕە هەست بە بومەلەرزەكە كراوە، لە ئەنجامدا چەند خانوویەك ڕووخاون، چەندین بینا زیانیان بەركەوتووە .

 تا ئێستاش بەهۆی بومەلەرزەكەوە 24 كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 800 كەسیش بریندار بوون، لە ئێستاشدا كاركردن لە بەشێك لە بینا رووخاوەكانیشدا بەردەوامە بۆ گەڕان بەشوێن ئەو کەسانەدا کە رەنگە گیریانخواردبێت.



ڕیکلام