بە ئامادەبوونی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و مستەفا مەدبولی سەرۆک وەزیرانی میسر، عێراق و میسر ١٥ یاداشتی لێکتێگەیشتنیان ئیمزا کرد.
لە ڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەو، لەڕێورەسمێکی فەرمیدا بە ئامادەبوونی هەردوو سەرۆک وەزیرانی میسر و عێراق، لیژنەی هاوبەشی باڵای میسری عێراقی ئەو ١٥ یاداشتەیان لەزۆر بواری جیاوازدت ئیمزا کردووە.
بوارەکانیش بریتین لە گواستنەوە و سەرچاوەکانی ئاو و تەندروستی و ژینگە و داد و وەبەرهێنان لە ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و پیشەسازی و بازرگانی و داراییدا.
ئەمڕۆ مستەفا مەدبولی سەرۆک وەزیرانی میسر بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵای وڵاتەکەی گەیشتە عێراق و لەلایەن مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە پێشوازی لێکرا.