نرخی نەوت لەمڕۆی بازاڕەكانی جیهاندا

  2020-11-01  | 
دۆسیە:  نەوت
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 37دۆلار و 90 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بەهای یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 35دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.


ئەوە لە كاتێكدایە بەیانی دوێنێ شەممە بەهای نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا  بە37 دۆلار و  94 سەنت و نەوتی خاوی ئەمریكی بە 35 دۆلار و 72 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، بەراورد بە دوێنێ ئەم كاتە نرخی نەوتی برێنت بەجێگیری ماوەتەوە و گۆڕانكاریەكی بەرچاوی بەخۆیەوە نەبینیوە. 

ماوەی هەشت رۆژ رابردوو رۆژانە بەهای هەر دوو جۆرەكەی نەوت بەردەوام رووی لە دابەزین كردووە، ئەمڕۆش بە هەمانشێوە بازاڕی نەوت لە جیهاندا رووی لە ساردی بوو.

ماوەی شەش مانگی رابردوو بەهای نەوت بەشێوەیەكی ئاسایی رووی لە بەرزبووەنەوە كردووە بەراورد بە چەند مانگی سەرەتای ساڵ كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبویەوە، هۆكاری بەرزبوونەوەكەش بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخی ژیانی خەڵك و كارگەكان لە جیهان دەگەڕێتەوە دوای گرتنەبەری رێكارەكانی روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەوە جگە لە كەمكردنەوەی بڕی هەناردەی نەوت و راگرتنی باڵانسی هەناردە لەلایەن وڵاتانی ئۆپیك و ئۆپیك پڵەسەوە.


ڕیکلام