مشعان جبوری داوایەکی ئاراستەی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد لە بارەی هەڵبژاردنەکانەوە

  2020-11-01  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مشعان جبوری پەرلەمانتاری پێشووی عێراق داوای لە نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان (یۆنامی) کرد دەستوەردان بکات، بۆ ڕێگریکردن لە ساختەکاری لە هەڵبژاردنی داهاتوودا.

جبوری لە لێدوانێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، داوای لە ئەنجومەنی کۆمسیاران و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد، دەستوەردان بکەن بۆ ڕێگریکردن لە ساختەکاری و یاریکردن بە ئەنجامەکان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا.

ئەو داوایەی مشعان جبوری لەکاتێکدایە، بڕیارە لە ٦ حوزەیرانی ساڵی داهاتوودا هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عیراق ئەنجام بدرێت.



ڕیکلام