وەزیری دارایی عێراق وادەی دابەشکردنی موچەی مانگی 10ی راگەیاند

  2020-11-01  | 
بەغدا
وەزیری دارایی عێراق وادەی دابەشکردنی موچەی مانگی 10ی راگەیاند
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری دارایی عێراق وادەی دابەشکردنی موچەی مانگی 10 فەرمانبەرانی دیاریکرد و رایگەیاند، دەکرێت موچەی مانگی تشرینی یەکەم دوای دوو هەفتەی دیکە دابەشبکرێت.

عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق بە میدیای فەرمی عێراقی راگەیاند، قەیرانی دارایی وڵات لەم رۆژانەی دواییدا دروستنەبووە، ئاماژەی بەوەشکرد، هەر کاتێک پەرلەمان یاسای کورتهێنانی دارایی پەسندکرد، راستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی موچە دەکرێت.

روونیشیکردووەتەوە، حکومەتی ئێستای عێراق رووبەڕووی قەیرانی دارایی بووەتەوە و پارەی نەختینەی نییە، وتیشی، "دەکرێت مووچەی مانگی تشرینی یەکەم دوای دوو هەفتەی دیکە دابەشبکرێت، ئەگەر یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی پەسندنەکرا ."

وەزیری دارایی عێراق ئاشکراشیکردووە، قەرزە دەرەکییەکانی عێراق لەنێوان 60 بۆ 70 ملیار دۆلاردایە و  قەرزی ناوخۆش بە نزیکەی 60 تریلیۆن دینار دەخەمڵێندرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەم مانگەدا پرۆژە یاسای بودجەی 2021 رەوانەی پەرلەمان دەکەن، کە جێبەجێکردنی قۆناخی یەکەمی پەڕەی سپی لەخۆگرتووە.

عەلی عەلاوی جەختی لەوەشکردووەتەوە کە کەمکردنەوەی پشکی هەناردەکردنی نەوتی عێراق کاریگەری لەسەر داهات هەبووە، راشیگەیاندووە، بژاردەی بەخێرایی زیاترکردنی داهاتەکان لەماوەیەکی کورتخایەندا بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنان کارێکی تاڕادەیەک ئەستەمە.



ڕیکلام