پەرلەمانی ئێران پرۆژە یاسای پیتاندنەوەی یۆرانیۆمی پەسەندکرد

  2020-11-02  | 
دۆسیە:  ئێران
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پەرلەمانی ئێران ئەمڕۆ ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر پرۆژە یاسای دەستەی وزەی ئەتۆمی وڵاتەکەی سەبارەت بە پیتاندنی یۆرانیۆم لە ڕێژەی لە ٢٠%.

پەرلەمانی ئێران بەیانی ئەمڕۆ یاساکەی پەسەند کرد لەژێر ناوی "یاسای ڕێوشوێنە ستراتیژییەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی ئەمریکا" بە ئامانجی ناچار کردنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزاسەپێنراوەکانی سەر ئێران.

لە کۆبوونەوەی ئەمرۆدا پەرلەماندا ١٩٦ پەرلەمانتار ڕەزامەندبوون لە بەرامبەر رەتکردنەوەی لەلایەن ٦ پەرلەمانتار و ٤ پەرلەمانتاریش دەنگیان نەدا لەسەر پڕۆژە بڕیارەکە.

بەگوێرەی پڕۆژە یاساکە رێگە دەدرێت بە دەستەی وزەی ئەتۆمی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بە ڕێژەی لە ٢٠% و بە قەبارەی  ١٢٠ کیلۆگرام لە ساڵێکدا.

پیتاندنەکەش لە هەریەکە لە وێستگەکانی ئەتۆمی فۆرۆرد و نەتەنز، هەروەها نەخشەکێشانەوە بۆ وێستگەی ئەتۆمی ئاراک، کە ئاوی قورس کاردەکات.

جگە لەوەش پڕۆژە بڕیارەکە ڕێگە دەدات بە پیتاندنی ٥٠٠ کیلۆگرام یۆرانیۆم لە هەر مانگێکدا، بە مەبەستی بوارە مرۆییەکان.

دەسەڵاتدارانی ئێران رایانگەیاندووە، ئەگەر بێتوو لایەنەکانی تایبەت بە رێککەوتنی پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێران پابەند بن بەڵێنەکانیانەوە، ئەوا حکومەتی ئێران پابەند دەبێت بە پێشکەشکردنی پێشنیازێک بۆ پەرلەمان،ە بۆ ئەوەی ئێران بگەڕێتەوە بۆ جێبەجێکردنی پابەندبوونەکانیان لە رێککەوتنەکەدا.



ڕیکلام