وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٥٦٨ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٦٩ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ٣٠٦٠ کەسیش لە پەتاکە چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.
بەگوێرەی داتا و زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا گەیشتووەتە ٨٥.٨% تووشبوان.
لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراقدا تەشەنەی کردووە، ٤٩٣ هەزار و ١٣٩ کەس تووشی پەتاکە بوون، لەو ژمارەیەش ٤٢٣ هەزار و ٢٦٦ کەسیش چاکبوونەتەوە.
تا ئێستا لە سەرانسەری عێراقدا ١١ هەزار و ٢٤٤ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.