لەبری قەرزکردن موقتەدا سەدر چەند بژاردەیەک دەخاتە بەردەم حکومەت

  2020-11-07  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر، ١٦ پێشنیازی پێشکەش کرد، وەک جێگرەوە بۆ قەرزکردنە ناوخۆیی و دەرەکییەی کە حکومەتی عێراق کاری لەسەر دەکات.

سەرۆکی رەوتی سەدر لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، هەندیک دەیانەوێت پەنا بۆ قەرزی دەرەکی و ناوەوە بەرن لە پێناو پڕکردنەوەی ئەو کورتهینانەی کە دووچاری ئابوری عێراق و موچەی فەرمانبەران بووەتەوە، ئەو هەنگاوانە دەبێتە هۆی زیاتر هەرسهێنانی  دراوی عێراق و کەڵەکەبوونی قەیرانی ئابوری.

موقتەدا سەدر یەکێک لەو بەدیلانەی کە پێشکەشیکردووە، ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی  کوردستان، لەسەر چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی نێوانیان، لە ناویشیاندا نەوتی دەرهێنراو لە هەرێمی کوردستان.

هەروەها کۆکردنەوەی پارەی ئاو و کارەبا و خزمەتگوزارییەکانی دیکە، بەو مەرجەی بکەوێتە دەستی پاک و ئەمین.

کارئاسانی بۆ قەرز لە لایەن بانکەوە بۆ پرۆژە ناوەندی و گەورەکان بۆ ئەوەی بتوانن پرۆژەکانیان جێبەجێ بکەن و کارئاسانی بۆیان.

ئاشکراکردن و لێپرسینەوە لە ناوی ئەو گەندەڵکارانەی کە سامانی عێراقیان بە فیڕۆداوە لە  ساڵانی پێشوودا کە بۆ بەرژەوەندی خۆیان و حزبەکانیان خەرجیانکردووە، هەروەها گێرانەوەیان لەڕێگەی دادگای عێراقەوە.

دەرکردنی داگیرکەر کە بووەتە هۆی زەرەر و زیانێکی زۆر بۆ عێراق و خەرجکردنی ملیاران دۆلار، لە پێناو پاراستنی وەهمی خاکی عێراق.

زیندووکردنەوەی ڕێککەوتن لەگەڵ چین زۆر باشترە لەوەی پەنا ببرێت بۆ ڕێککەوتنی دیکەی شەرمهێنەر لەگەڵ لایەنی دیکەدا.

پاراستنی بانکە عێراقییەکان لە رووی ئەمنیەیەوە لە دەستی گەندەڵکاران لە لایەک و ڕاگرتنی ناردنە دەرەوەی دارایی بۆ دەرەوە عێراق و ڕێکخستنی کاری بانکی ناوەندیی.

نەوت یەکێکە لە سامانە گەورەکان و پیویستە پارێزگاری لێبکرێت لە گەندەڵکاران و ڕێکخستنی کاری ناردە درەوە و گێرانەوەی داهاتەکەی تەنها لەرێگەی دەوڵەتەوە.

هەروەها موقتەدا سەدر چەند چارەسەرێکی دیکەشی پێشکەشکردووە لە بوارەکانی کەرتی گەشتیاری و کۆکردنەوەی گومرگ و باج و دەرامەت و پاراستنی وەبەرهێنەران.



ڕیکلام