پرۆژەی بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا لە هەرێم دەستپێدەكاتەوە

  2020-06-15  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پرۆژەی بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ماوەیەك كارەكانی راگیرابوو.


كەمال محەمەد وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لەرێگەی ڤیدیۆ كۆنفراس لەگەڵ بەڕێوەبەرە گشتیەكانی كارەبای سلێمانی و هەولێر و دهۆك و گەرمیان كۆبووەوە، تیایدا گفتوگۆ كرا لەسەر رەوشی كارەبا و میكانیزمەكانی دەستپێكردنەوەی بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا كە ماوەی سێ مانگە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كارەكانی راوەستاو.  

وتیشی، بەهۆی سوود مەندبوونی هاوڵاتیان و بەدەمەوە هاتنیان بۆ بڕیاری لێخۆشبوونەكە، داوایان لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كردووە بۆ درێژكردنەوەی ماوەی بڕیارەكە.

پرۆژەی پێوەری زیرەكی كارەبا یەكێكە لەپرۆژە ستراتیژیەكانی وەزارەتی كارەبا و لەناوەراستی ساڵی پارەوە دەستكراوە بەجێبەجێكردنی تائێستا لەسنووری بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی 85 هەزار پێوەر بەستراوە.


ڕیکلام