سمبولی ئایا سۆفیا مرد

  2020-11-08  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پارێزگاری ئیستەنبول رایگەیاند ئەو پشیلەیەی ببووە سمبولی ئایا سۆفیا دوای مانەوەی زیاتر لە مانگێك لە نەخۆشخانە مرد.

 
هەرچەندە لەگەڵ گۆڕینەوەی كڵێسای ئایا سۆفیا بۆ مزگەوت ناوی پشیلیەك لە توركیا وەك سمبولی ئەو ناوەندە مێژوویە هات كە ناوی گلی بوو بەڵام پارێزگاری ئیستامبوڵ مردنی راگەیاند.  

ئەو پشیلەیە ماوەی 16 ساڵ لە ئایا سۆفیا ژیاوە، بەڵام لە دوای گۆڕینی كڵێساكە بۆ مزگەوت پشیلەكە هەستی بە بیزاری كردووە و لەو بارەیەوە عەلی یارلیقایا، پارێزگاری ئیستانبوڵ لە تویتەرەوە رایگەیاند: من خەمبارم بە لەدەستدانی گلی. 

ئەو پشیلەیە لە رۆژی 24ی ئەیلولەوە لە نەخۆشخانەی ئاژەڵان بووە بە مەبەستی چارەسەری، لە راپۆرتی نەخۆشخانەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە بەهۆی پیربوونیەوە مردووە و پارێزگاری شارەكەش رایگەیاندووە "هەرگیز لە یاد ناكەین".


ڕیکلام