ئەمڕۆ لە بەغدا کۆبوونەوەی هەماهەنگی نێوان عێراق و سعودیە دەستی پێکرد، دوای ئەوەی ئەمڕۆ ژمارەیەک لە وەزیرانی حکومەتی سعودیە سەردانی بەغدایان کرد.
لەو بارەیەوە ئاژانسی هەواڵی سعودیە بڵاویکردەوە، شاندەکە لە لایەن عەبدولڕەحمان فەزڵی وەزیری کشتوکاڵ و ژینگە و سەرچاوەکانی ئاوی سعودیەوە سەرۆکایەتی دەکرێت و هەریەکە لە وەزیرەکانی پیشەسازی و کانزاکان و وەزیری گواستنەوە و ژمارەیەک لە لێپرسراواتنی باڵای کەرتە جیاجیاکانی سعودیە.
دوای کۆبوونەوەی لیژنەنی هەماهەنگی نێوان سعودیە و عێراق، بڕیارە شاندەکە لەگەل مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان کۆببنەوە.
لە لایەکی ترەوە ئاژانسی هەواڵی سعودیە ڕایگەیاند، سەردانەکە زەمینەخۆشکردنە بۆ دیداری نیوان شازادە محەمەد سەلمان جێنشینی سعودیە و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق.