تەندروستی عێراق: ژمارەی تووشبوان بە کۆرۆنا نزیکبووەتەوە لە 500 هەزار

  2020-11-08  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٥٣٠ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٤٤ کەسیش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ٣٠٠٢ کەسی دیکە چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.

بەگوێرەی داتا و زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لەوەتەی کۆرۆنا تەشەنەی کردووە، ٤٩٨ هەزار و ٥٤٩ کەس تووشی پەتاکە بوون، لەو ژمارەیەش ٤٢٨ هەزار و ٩٢٨ کەسیش چاکبوونەتەوە.

لەسەرەتای سەرهەڵدانی پەتاکەوە تا ئێستا ١١٣٢٧ کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.



ڕیکلام