زاواکەی ئەردۆغان دەستی لەکار کێشایەوە

  2020-11-08  | 
دۆسیە:  تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەشێک لە میدیا عەرەبی و تورکییەکان بڵاویانکردەوە، وەزیری دارایی تورکیا دەستی لە پۆستەکەی کێشاوەتەوە، لە کاتێکدا بەهای لیرەی تورکی لە هەرەسی بەردەوامدایە لەبەرامبەر دراوە بیانییەکانی دیکەدا.

بەرائەت بەیرەت وەزیری دارایی تورکیا، کە لە هەمان کاتدا زاوای رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام  بڵاویکردووەتەوە، دەستی لە پۆستەکەی کێشاوەتەوە.

بەیرەق نوسیویەتی بەهۆکاری تەندروسی دەستی لە پۆستەکەی کێشاوەتەوە، کە ماوەی ٥ ساڵە بەڕێوەی دەبات، ناتوانێت لە ئەرکەکانی بەردەوام بێت، لەمەودوا کاتەکانی تەرخان دەکات بۆ دایک و باوک و خێزان و منداڵەکانی.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وەزیری دارایی تورکیا ڕوبەڕوی رەخنە و گلەی زۆر بۆوە، بەهۆی ئەو توانا خراپەی کە هەیەتی لە بەڕێوەبردنی کەرتی دارایی وڵاتەکەی و هەرەسهێنانی نرخی دراوی تورکی، لە کاتێکدا چەندین لایەن بەرگریان لێکرد و ڕایانگەیان، ئەو سیاسەتی نیشتیمانی ئابوری لە وەزارەتی دارایی پەیرەو کردووە.

بەیرەق ئاماژەی بەوەشکردووە، بێگومان ئەوەی جیگەی دەگرێتەوە لە پاڵ سەرۆک ئەردۆغاندا بەردەوامی دەدات بە کارەکان، بە مەبەستی گەشتن بە ئامانجە گەورەکان کە لە پێناویدا هاتووینەتە دەرەوە.

سوپاسی هەموو ئەوانەشی کردووە ک هاوکاری بوون  لەماوەی ئەو ٥ ساڵەی کارکردنی لە وەزارەتی دارایی وڵاتەکەی و قۆناغەکەی بە قورس ناوبردووە بۆ ولاتەکەی و جیاکردنەوەی ڕاستی و ناڕاستی.



ڕیکلام