دوای دەستلەکارکێشانەوەی زاواکەی ئەردۆغان بەهای لیرە بەرزبووەوە

  2020-11-08  | 
تورکیا
دوای دەستلەکارکێشانەوەی زاواکەی ئەردۆغان بەهای لیرە بەرزبووەوە
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پاش دەستلەکارکێشانەوەی زاواکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەهای لیرەی تورکی بەرزبووەوە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، چەند خولەکێک پاش دەستلەکارکێشانەوەی بەرائەت بەیرەت وەزیری دارایی تورکیا، بەهای لیرەی تورکی بەڕێژەی ١٪ بەرزبووەتەوە.

ئەمشەو بەرائەت بەیرەت وەزیری دارایی تورکیا، کە لە هەمان کاتدا زاوای رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیایە، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام  بڵاویکردەوە، دەستی لە پۆستەکەی کێشاوەتەوە.

بەیرەق رایگەیاند، بەهۆکاری تەندروسی دەستی لە پۆستەکەی کێشاوەتەوە، کە ماوەی ٥ ساڵە بەڕێوەیدەبات، ناتوانێت لە ئەرکەکانی بەردەوام بێت و لەمەودوا کاتەکانی تەرخان دەکات بۆ دایک و باوک و خێزان و منداڵەکانی.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وەزیری دارایی تورکیا ڕوبەڕوی رەخنە و گلەی زۆر بۆوە، بەهۆی ئەو توانا خراپەی کە هەیەتی لە بەڕێوەبردنی کەرتی دارایی وڵاتەکەی و هەرەسهێنانی نرخی دراوی تورکی، لە کاتێکدا چەندین لایەن بەرگریان لێکرد و ڕایانگەیان، ئەو سیاسەتی نیشتیمانی ئابوری لە وەزارەتی دارایی پەیرەو کردووە.



ڕیکلام