سەندیکای مامۆستایانی عێراق سکاڵای لەسەر وەزیری دارایی تۆمارکرد

  2020-11-09  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەندیکای مامۆستایانی عێراق داوایەکی یاسایی لە دژی وەزیری دارایی عەلی عەبدوئەمیر عەلاوی تۆمار کرد بەهۆی دواکەوتنی موچەی فەرمانبەرانەوە.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، بەگوێرەی بەڵگەنامەیەک دەریدەخات سەندیکای مامۆستایان سکاڵایەتی یاسایی لە ئەنجومەنی دادوەری لە دژی وەزیری دارایی تۆمار کردووە.

بەگوێرەی بەڵگەنامەکە سەندیکاکە داوای دەرکردنی فەرمانێکی (وەلائی) کردووە بۆ خەرجکردنی موچەی مامۆستایان بۆ مانگەکانی تشرینی یەکەم و دووەم.

سکاڵاکەش لەلایەن دادگاوە قبوڵکراوە و بڕیارە سەیر بکرێت.



ڕیکلام