کۆمپانیای ڤایزەر: ڤاکسینەکەمان بەڕێژەی لە 90% سەرکەوتوو بووە

  2020-11-09  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هەریەکە لە کۆمپانیای ڤایزەر و بیونتیک ڕایانگەیاند، ڤاکسینی دژی کۆرۆنا کە پێکەوە کار لەسەر گەشەپێدانی دەکەن، بەڕێژەی لە ٩٠% کاریگەریی هەبووە، دوای ئەوەی شیکاری سەرەتایی کراوە لە ئەنجامەکانی قۆناغی سێهەمی تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکە، کە دوا تاقیکردنەوە دەبێت.

لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا هەردوو کۆمپانیاکە ڕایانگەیاند، ئەو کاریگەرییە لە دوای بەراوردکردنی نێوان ژمارەی ئەو بەشداربوانەی کە دووچاری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و فاکسینەکەی ئەوانیان وەرگرتووە، لەگەڵ گروپێکی دیکە کە کە ڤاکسنینێکی نەناسراویان وەرگرتووە.

هەردوو کۆمپانیاکە ئاماژەیان بەوە کردووە، دوای حەوت ڕۆژ لە وەرگرتنی ژەمی یەکەم و دووەم دوای ٢٨ ڕۆژی تر لە ژەمی یەکەم، سەرکەوتنی ڤاکسینەکە ئەو ئەنجامەی بەدەستەوە داوە.

ڤاکسینەکە کاردەکات لەسەر دروستکردن و بەرهەمهێنانی ترشە ئەمینییەکان بۆ پارێزگاریکردن لە خانەکانی لەشی مرۆڤ، بۆ ئەوەی پرۆتینی هاوشێوەی پرۆتینی ڤایرۆسەکە بەرهەم بهێنێت، ئەو کاتەش وەڵامدانەوەی دەزگای بەرگری مرۆڤ دەوروژێت و بەرگری دەکات لەدژی ڤایرۆسەکە.

کۆمپانیای ڤایزەر ڕێککەوتنی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردووە، بۆ فرۆشتنی ١٠٠ ملیۆن  ڤاکسین و دواتر ڕێگەی پێدەدرێت بۆ کڕینی ٥٠٠ ملیۆنی دیکە.

هاوکات کۆمپانیاکە لە گفتوگۆدایە لەگەڵ ژمارەیەک لە حکومەتەکانی دیکەی ڕێکخراوی یەکێتی ئەوروپا، بۆ فرۆشتنی بڕی جیاجیای ڤاکسینەکە پێیان.



ڕیکلام