نرخی نەوت بەڕێژەی لە 10% بەرزبووە

  2020-11-09  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی وزەی جیهانیدا ئەمڕۆ بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆمار کرد، دوای سەرکەوتنی ڤاکسینی کۆرۆنای نوێ، ئەوەش گەشبنییەکی لە بازاڕەکانی وزەدا دروستکردووە.

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، لەدوانی کاتژمێر چواری سەر لەئێوارە بە کاتی بەشێکی زۆر لە وڵاتانی ئاسیا، نرخی گرێبەستە دواخراوەکانی نەوتی خاوی ئەمریکا بەرزبۆوە بۆ ٤١ دۆلار، بە واتای بەڕێژەی لە ١١.٢٥% لە نرخی پێشتری لە بازاڕدا.

بە هەمان شێوە گرێبەستە دواخراوەکانی نەوتی برنت بەرزبۆوە و هەر بەرمیلێک نرخەکەی گەیشتە ٤٣ دۆلار  و ٤٧ سەنت، بە واتای بەڕێژەی لە ١٠.١٩% نرخەکەی  پێشتری کاتێک بازاڕی وزە داخراوە.

لە کاتێکدا دوێنی نرخی بەرمیلیک نەوتی برنت بە ٣٩ دۆلار و ٤٥ سەنت بووە، بە واتای زیاتر لە ٤ دۆلار نرخەکەی بەرزبووەتەوە، بەڵام نرخی نەوتی خاوی ئەمریکا بە ٣٧ دۆلار و ١٤ سەنت و بووە.

ئەو بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ هەردوو کۆمپانیای ڤایزەر و بیونتیک ڕایانگەیاند، ڤاکسینی دژی کۆرۆنا کە پێکەوە کار لەسەر گەشەپێدانی دەکەن، بەڕێژەی لە ٩٠% کاریگەریی هەبووە و سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.




ڕیکلام