هێمن کەمەرخان ئەفەندی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، لە ماوەی سێ مانگی قەدەغەی راوە ماسیدا 134 كەس بەهۆی سەرپێچیانەوە دەستگیركراون.
وتیشی، هەر لەو ماوەیەدا چوار ئۆتۆمبێل و 18 ماتۆڕ سكیل دەستیان بەسەر داگیراوە.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی روونیشیكردووە، لەو ماوەیەدا 200 ماسی زیندوویان دەستبەسەرداگرتووە و دواتر ئازادكراون و 600 ماسیی دیکەش دەستیان بەسەرداگیراوە و لەگەڵ چەندین كەرەستەی دیكەی راوكردنی ماسیدا.
ساڵانە بە بڕیاری وەزارەتی كشتوكاڵی حکومەتی هەرێم، لە ناوەڕاستی وەرزی بەهار قەدەغەكردنی راوی ماسی دەستپێدەکات و تا ناوەڕاستی مانگی حوزەیران بەردەوام دەبێت.