پاسێكی گەشتیاری سلێمانی لە توركیا وەرگەڕا29 و برینداری لێكەوتەوە

  2020-11-11  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پاسێك كە لە شاری سلێمانیەوە ژمارەیەك گەشتیاری بردبووە توركیا بەرە بەیانی ئەمڕۆ وەرگەڕا و تیایدا 29 كەس برینداربوون.


میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە پاسەكە تابلۆی عێراقی هەیە و لە مێردینەوە بەرەو روحا بەڕێوە بووە بەڵام لە نزیك گوندێك بە ناوی ترزێ وەرگەڕاوە. 

بە گوێرەی تیمی فریاگوزاری توركیا ناسراو بە UMKE لەو رووداوەدا 29 كەس برینداربوون كە سەرجەمیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەجۆراوجۆرەكانی شارەكە دوو لە بریندارەكانیش دۆخیان ناجێگیرە. 

میدیاكانی ئەو وڵاتە ئەوەشیان راگەیاندووە تیمەكانی جەندرمەی هەرێمی ناوچەكە بۆ یەكەمجار گەیشتوونەتە سەر رووداوەكە، ئەوەشیان راگەیاندووە سەرنشینانی پاسەكە سەرجەمیان عێراقین و لە شاری سلێمانیەوە بە مەبەستی گەشتیاری روویان لەو وڵاتە كردووە.

سەرچاوە


ڕیکلام