توركیا دەستیكرد بە جێبەجێكردنی قەدەغەی هاتووچۆ بە گوێرەی تەمەن

  2020-11-11  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
توركیا لە هەریەكە لە شارەكانی ئیستەنبوڵ و ئەنقەرە، قەدەغەی هاتووچۆی تەمەنی جێبەجێكرد و بۆ خەڵكانی بەتەمەن رۆژتە تەنها چەند كاتژمێرێك رێگایان پێدەدرێت هاتووچۆ بكەن.

بە گوێرەی رێكارە نوێیەكانی توركیا بۆ روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، قەدەغەی هاتووچۆی تەمەن دوێنێ لە ئەنقەرە جێبەجێكرا و بڕیاریشە لە سبەینێ پێنجشەممەوە لە ئیستەنبوڵ جێبەجێ بكرێت. 

بەگوێرەی رێكارەكانی ئەو وڵاتە هاوڵاتیانی سەرو تەمەن 65 ساڵ رۆژانە تەنها لە كاتژمێر 10ی بەیانی تا 4ی ئێوارە رێیان پێدەدرێت لەماڵ بچنە دەرەوە. 

بۆ ئەو خەڵكانەی ئەو بڕیارە دەیانگرێتەوە پێویستە لەوكاتەی رێیان پێدەدرێت هاتووچۆ بكەن دووری نێوانیان بپارێزن و ماسك بەكار بهێنن، بەشێك لە هاوڵاتیانیش كە لەو تەمەنەدان لێخۆشبوون لە بڕیارەكە دەیانگرێتەوە "لە پزیشك، كارمەندانی تەندروستی، دەرمانساز، فەرمانبەری گشتی كە بە هەڵبژاردن هاتوون بۆ كاركردن، ستافی رێكخراوەكانی خزمەتگوزاری كۆمەڵایەتی".

بەگوێرەی ئەو بڕیارەی دەركراوە هەركەسێك پابەند نەبێت بەو بڕیارەوە روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە و سزا دەدرێت. 



ڕیکلام