50 کەسی دیکە لە عێراق بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

  2020-11-11  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 3198 کەسی دیکە توشی ڤایرۆسەکەبوون.

هەروەها 1992 توشبووش چاکبونەتەوە و 50 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ئێستادا زیاتر لە 60 هەزار کەس لە ژێر چارەسەردان و لەو ژمارەیەش 384 کەسیان باری تەندروستیان ناجێگیرە.

ئەوە لەکاتێکدایە ژمارەی توشبووە تۆمارکراوەکان لە عێراق نیوملیۆنی تێپەراندوە و رێژەی چاکبونەوەش سەدا 85 زیاترە.


ڕیکلام