دەیان کارمەندی هێزی خزمەتگوزاری نهێنی ترەمپ تووشی کۆرۆنا بوون

  2020-11-14  | 
دۆسیە:  ئەمریکا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ڕاپۆرتە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن، بە دەیان ئەفسەر و کارمەندی هێزی خزمەتگوزاری نهێنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ژمارەیەکیشیان کەرەنتین کراون.

تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکا بڵاویکردەوە، تا ئێستا چەند شەپۆلێکی کۆرۆنا تووشی کارمەندانی کۆشکی سپی بووە، ئەوە کاریگەریی هەبووە لەسەر ژمارەیەک لەو کەسانەی کە لە پێناو پاراستنی گیانی سەرۆکدا ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسیەوە، بەو هۆیەشەوە ژمارەیەکی زۆر لە کارمەندانی هێزی خزمەتگوزاری نهێنی تووشی کۆرۆنا بوون، بەڵام تا ئیستا ژمارەی تەواوەتی ئەو کەسانە نازانرێت کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

تۆڕی سی ئێن ئێن لە زاری یەکێک لە وتەبێژانەی هێزی خزمەتگوزاری نهێنی سەرۆکی ئەمریکا بڵاویکردەو، ئەوان هەموو ڕێوشوێنێکی پێویستیان گرتووەتەوە بەر ، ڤایرۆسەکە کاریگەریی نابێت لەسەر ئەرکەکانی ئەوان، ژمارەی ئەو کەسانەش کە لەناو ئەو هێزەدا زۆرە و دەتوانرێت قەرەبوونی ئەو کەسانە بکرێتەوە، کە بەهۆی تووشبوانیان بە کۆرۆنا بەرکەنار کراون لە کارەکانیان.

بە گوتەی سی ئێن ئێن، ژمارەی هێزی خزمەتگوزاری نهێنی سەرۆکی ئەمریکا ٧٦٠٠ کەسە، لەو ژمارەیەش کەمترین کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، بەڵام چاوەڕواندەکرێت کاریگەریی لەسەر خۆیان و خێزانەکانیان دروست بکات.

ئەوەش لە کاتێکدایە، تا ئێستا زیاتر لە ١٠ ملیۆن کەس لە ئەمریکا تووشی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە ٢٤٤ هەزار کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.



ڕیکلام