دایكێك لە توركیاوە داوای رزگاركردنی شەش منداڵەكەی لە عێراق دەكات

  2020-11-14  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای ئەوەی پیاوێكی عێراقی منداڵەكانی لە ژنەكەی وەردەگرێتەوە لە توركیاوە رەوانەی وڵاتەكەی دەكرێتەوە و ژنەكەش داو الە هەریەكە لە توركیا و عێراق دەكات منداڵەكانی رزگار بكەن چونكە باوكیان ئازاریان دەدات.



رۆژنامەی حوریەتی توركی راپۆرتی لەسەر ژیانی خێزانێكی عێراقی بڵاو كردووەتەوە كە خاوەنی شەش منداڵن  پیاوەكە بەناوی عەممار فاتیح عەلی ئەلمەراح لەگەڵ هاوسەرەكەی بەناوی ئەشجان خەلەف ئەلجوبەیر و شەش منداڵ كە چواریان كچن و دووانیشیان كوڕن، بە ڤیزای گەشتیاری روویان لە وڵاتی توركیا كردووە لە شاری سامسون نیشتەجێ دەبن و دواترپیاوەكە بە تۆمەتی ئەندامبوون لە رێكخراوی داعش دەستگیر دەكرێت. 

دوای لێكۆڵینەوەی هێزە ئەمنیەكان بۆیان دەردەكەوێ!ت كە ئەو پیاوە پەیوەندی بە رێكخراوەكە نیە بەڵام سنورداشی عێراق دەكرێتەوە و لەسەر پاسپۆرتەكەی گەشتكردنەوەی بۆ ئەو وڵاتە لێقەدەغە دەكرێت، هاوسەر و منداڵەكانی لەو وڵاتە دەمێننەوە و ناگەڕێنەوە بۆ عێراق. 

 بە گوێرەی زانیاریەكانی رۆژنامەكە لەو هەڵمەتەدا كە دەستگیریان كردووە ئەو كەسە بڕێك جگەرەی نایاسایی پێبووە، دوای ئەوەی سنورداش كراوەتەوە عەممار بە شێوەی قاچاغ روو لەو وڵاتە دەكاتەوە و دەچێتەوە لای خێزان و منداڵەكانی و بەڵام هاوسەرەكەی و دراوسێكانی بە تۆمەتی توندوتیژی خێزانی سكاڵای لەسەر تۆمار دەكەن. 

لە جاری دووەمدا كە سنورداشكرایەوە عەممار منداڵەكانی لەگەڵ خۆی بردەوە و بەڵام ئەسجان كە دایكی شەش منداڵە وتی، كە توندوتیژی و هەڕەشەی بەردەوامی لە هاوسەرەكەی بینیووە، بەهۆی ترسی كوشتنی نەگەڕاوەتەوە بۆ عێراق.

ئەشجان، زانیویەتی، هاوسەرەكەی منداڵەكانی لە ژوورێكدا بەند كردووە و ئەشكەنجەی كرداون، كاتێك وێنەی كچە تەمەن 13 ساڵانەكەی بە ناوی عەسال ئاشكراكرد كە باوكی بە پشتوێنێك لێی دەدات و بۆ ئەوەش هانای بردووە بۆ ن حكومەتی عێراقی و توركیا تا منداڵەكانی رزگار بكەن. 

ئەو داوای ئەوەی کردووە ئەو دوو حکومەتە منداڵەكانی رزگار بكەن لەدەست باوكیان كە وێنەكانیشی وەك بەڵگە بڵاوكردووەتەوە، لە راپۆرتی رۆژنامە توركیەكەدا ئاماژە بە شوێنی نیشتەجێبوونی ئەو خێزانە لە عێراق نەكراوە بەڵام وێنەكانی لە ئەشجانی دایكی منداڵەكانەوە گواستووەتەوە. 


ڕیکلام