نرخی نەوت لەمرۆی بازاڕەكانی جیهاندا

  2020-11-15  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 42 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بەهای یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 40 دۆلار و 12 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.


ئەوە لە كاتێكدایە بەیانی دوێنێ شەممە بەهای نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا  بە 42 دۆلار و  78 سەنت و نەوتی خاوی ئەمریكی بە 40 دۆلار و 13 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، بەوەش نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەكەیەوە نرخەكەی بەراورد بە دوێ،ێ بەجێگیری ماوەتەوە. 

هەواڵی گەیشتنە ئەنجامی ڤاكسینی  كۆرۆنا لە لایەن دوو كۆمپانیای ئەمریكی و ئەڵمانیەوە هاوكات هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەمریكا نرخی نەوتی گەیاندە 45 دۆلار بەڵام ماوەی سێ رۆژە جارێكی دیكە رووی لە دابەزین كردووەتەوە.

ماوەی نزیكەی حەوت مانگی رابردوو بەهای نەوت بەشێوەیەكی ئاسایی رووی لە بەرزبووەنەوە كردووە بەراورد بە چەند مانگی سەرەتای ساڵ كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبویەوە، هۆكاری بەرزبوونەوەكەش بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخی ژیانی خەڵك و كارگەكان لە جیهان دەگەڕێتەوە دوای گرتنەبەری رێكارەكانی روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.


ڕیکلام