ئێران رێكەوتنی سەربازی لەگەڵ عێراق دەكات

  2020-11-15  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆكی ئەركانی گشتی هێزە چەكدارەكانی ئێران رایگەیاند، لەگەڵ عێراق ریچكەوتن دەكەن و پێكەوا نمایشی سەربازی دەكەن و ئاسایشی سنورە هاوبەشەكانیان دابین دەكەن.


محەمەد باقری، سەرۆكی ئەركانی گشتی هێزە چەكدارەكانی ئێران، دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری بەرگری عێراق رایگەیاند: رێكەوتنی نێوانمان لەگەڵ عێراق لە ماوەیەكی زوودا واژۆ دەكرێن. 

 ئەو وتیشی لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی نێوانیاناد  سەبارەت بە پرسی ئاسایشی سنورە هاوبەشەكانی دوو وڵات و پرسی پەیوەندیدار بە هاوكاری و گۆڕینەوەی ئەزموونەكان، مانۆڕی سەربازی هاوبەش و پرسی پەروەردەی سەربازی تاوتوێ كرا. 

سەرۆكی ئەركانی ئێران راشیگەیاند: ئامانج لە ئەو دیدارە گەشە پێدان و تۆكمەكردنەوەی ئاسایشە لە هەر دوو وڵاتی ئێران و عێراق لە ڕابردوو هاوكاری باشمان لە بواری بەرگری و ئامێرە سەربازیەكان هەبوو و لە ئەو بوارەش گرێبەستمان واژۆ كرد و ئەو بەرهەمانە كە عێراق پێویستی هەبوو ئێمە دابینمان كرد.

ئەو بۆ پەروەردەی سەربازی رایگەیاند لە رابردوو هاوكاریان هەبووە "بۆ داهاتووش هەركاتێك عێراق پێویستی بێت ئێمە ئامادەین هاوكاری براكانمان بكەین".


ڕیکلام