دادگای عێراق بڕیاری مۆڵەتی کارکردنی کۆمپانیاکانی مۆبایلی ڕەتکردەوە

  2020-11-15  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دەزگای دادوەریی عێراق بڕیارێکی حکومەتی ڕەتکردەوە کە مۆڵەتی کارکردنی بۆ کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن نوێکردبۆوە.

محەمەد شیاع سودانی پەرلەمانتاری عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە دادگای عێراق قسیە یەکلاکەرەوەی خۆی کرد و سەربەخۆیی خۆۆی سەلماند، دوای ئەوەی لە داوایەکدا بریارێکی حکومەتی ڕەتکردەوە، سەبارەت بە نوێکردنەوەی مۆڵەتی کارکردن بۆ کۆمپانیاکانی مۆبایل.

سودانی ڕاشیگەیاند، ئەوان لە داوایەکەیان ١٦٠ بەڵگەنامەیان پێشکەش بە دادگا کردووە، بەشێوەیەکی ئاشکرا پێشێلکارییەکانی کاری کۆمپانیاکانی مۆبایل دەردەخات لە ساڵی ٢٠٠٧وە.

ئاماژەی بەوەشکرد، توانیویانە لە بڕیارەکەی دادگادا چەندین تێبینی بنەڕەتی جێگیر بکەن، لەسەر بڕیاری ئەمینداریەت و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، کە بەشێوەیەکی ئاشکرا بەفیڕۆدانی دارایی گشتی تیا ئاشکرا بووە، جگە لە خراپی خزمەتگوزارییەکان کە هەموو لایەک ئەو گلەییەی بە ڕاشکاوی گەیاندووەتە حکومەت کۆمپانیاکانی مۆبایل.

سودانی ئاشکرایکرد، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو دادوەر بڕیاری کۆتایی دەردەکات، متمانەی خۆشی دەربڕی بە توانا و سەربەخۆیی دەزگای دادوەریی عێراق لەو ڕوەوە.

لە کۆتایی وتەکانیدا محەمەد شیاع سودانی جەختیکردەوە، چاوەڕوانی بڕیاری کۆتایین، بە تایبەت ئەو کۆمپانیایانەی مۆبایل مستەحەقی ئەوە نییە گرێبەستەکانیان بۆ نوێ بکرێتەوە، کە تائێستا بەهۆی بابەتی پارەوە توانراوە پێشێلکارییەکان بشاردرێنەوە، کە تا ئەمڕۆ بڕەکەی ئاشکرا نەکراوە، ئەوەش ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ ئەو چاوبەستکردنەی کە دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق ئەنجامی داوە لە بەرژەوەندیی ئەو کۆمپانیایانەی مۆبایل و پەیوەندیی کردن.

  



ڕیکلام