کازمی: هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا دەکرێت

  2020-11-15  | 
کۆبوونەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەندامانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق جارێکی تر، پابەندبوونی حکومەتەکەی بە وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دووپاتکردەوە، کە ڕۆژی ٦ی حوزەیرانی ساڵی داهاتووی بۆ دیاریکراوە.

بە گوێرەی بەیاننامەیەکی نوسینگەکەی، کازمی لە میانی پێشوازیکردنی لە ئەندامانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان جەختیکردووەتەوە، حکومەت پابەندبوونی خۆی دووپاتدەکاتەوە بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە ڕۆژی شەشی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢١دا.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەرکی حکومەتەکەیەتی و داوای گەل و شۆڕشی تشرینیشە، بۆیە ڕێتماییان بۆ سەرلاجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی دەوڵەت دەرکردووە، بە لابردنی بەربەست و بیرۆکراسیەت لە بەردەم کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکاندا.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا کازمی داوای لە ئەندامانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کردووە، هەرچییەکیان پێویست بێت لە پێداویستی بۆ ئەنجامدان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا ئێستا داوای بکەن، بۆ ئەوەی بخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە نزیکترین دەرفەتدا، تا پەسەند بکرێت و ئەو ئەرکە مێژوویە لەلایەن حکومەتەوە ئەنجام بدرێت.



ڕیکلام