یەکێک لە ئەندامانی تیمی بەرهەمهێنەری ڤاکسینی کۆرۆنا پێشبینی دەکات، زستانی ساڵی داهاتوو ژیان ئاسایی ببێتەوە.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی بی بی سی، پرۆفیسۆر ئوگۆر شاهین یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمپانیای بایۆن تەک-ی ئەڵمانی و بەرهەمهێنەری ڤاکسینی فایزەر رایگەیاند، کاریگەری ڤاکسینەکەیان لە هاوینی داهاتوو بەشێوەیەکی بەرچاو دەردەکەوێت و پێدەچێت زستانی ساڵی داهاتوو ژیان ئاسایی ببێتەوە و جیهان بگەڕێتەوە دۆخی جارانی.
ئاماژەی بەوەشکرد، قەیرانی کۆرۆنا ئەم زستانەش بەردەوام دەبێت، چونکە تاوەکو ئێستاش ڤاکسینەکە نەیتوانیوە کەریگەری باش لەسەر ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا دروستبکات.
هەفتەی رابردووا کۆمپانیاکانی فایزەر و بایۆن تەک رایانگەیاند، لە ئەنجامی توێژینەوە سەرەتاییەکانیان دەرکەوتووە کە تاقیکردنەوەی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا 90٪ سەرکەوتنی بەدەستهێناوە کە لەسەر ٤٣ هەزار کەس تاقیکراوەتەوە.
ڤاکسینەکە
کاردەکات لەسەر دروستکردن و بەرهەمهێنانی ترشە ئەمینییەکان بۆ پارێزگاریکردن لە
خانەکانی لەشی مرۆڤ، بۆ ئەوەی پرۆتینی هاوشێوەی پرۆتینی ڤایرۆسەکە بەرهەم بهێنێت،
ئەو کاتەش وەڵامدانەوەی دەزگای بەرگری مرۆڤ دەوروژێت و بەرگری دەکات لەدژی ڤایرۆسەکە.
کۆمپانیای ڤایزەر
ڕێککەوتنی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردووە، بۆ فرۆشتنی ١٠٠ ملیۆن ڤاکسین و دواتر ڕێگەی پێدەدرێت بۆ کڕینی ٥٠٠ ملیۆنی
دیکە.
هاوکات یەکێتی ئەوروپا رایگەیاندووە، ئامادەیە ٣٠٠ ملیۆن لەو ڤاکسینە بکڕێت.